ئامۆژگارى ئافره‌تان له‌گه‌شتى حـه‌ج وعومره
ئه‌ى خوشكى موسوڵمان تۆ كه به‌نیازى سه‌ردانى ماڵى خودا بكه‌ى و فه‌رزى حه‌ج
وعومره ئه‌نجام بده‌ى بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتى ته‌واوت ده‌ست بكه‌وێت حه‌ج یا
عومره‌یه‌كى ته‌واو ئه‌نجام بده‌یت پێویسته له‌سه‌رت پابه‌ند بیت به‌وه‌ى كه‌خودا
دایناوه له‌شه‌رعدا وه‌خۆت دوور بكه‌یته‌وه له‌وانه‌ى كه‌وا خودا پێى ناخۆشه،جا
بۆئه‌وه‌ى پاداشتى خودات ده‌ست بكه‌وێت ئه‌م چه‌ند ئامۆژگارییه‌ى خواره‌وه
وه‌ربگره به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بیت خودا پشتیوان بێت:
ئامۆژگارى یه‌كه‌م :
له‌یاد نه‌كه‌یت ته‌نها مه‌به‌ستت خودابێت هه‌ر له‌كاتى ده‌رچوونت هه‌تاوه‌كو
ده‌گه‌رِێیته‌وه بۆئه‌وه‌ى خودا قبوڵى بكات.
ئامۆژگارى دووه‌م :
له‌ماڵ ده‌رنه‌چیت به‌بۆنى خۆش واته خۆت بۆن خۆش
نه‌كه‌ى یاخود خۆت نه‌رازێنیته‌وه،چونكه ئه‌مه حه‌رامه لایه‌ق به‌م سه‌فه‌ره
نیه كه‌بۆى ده‌چیت ئه‌مه سه‌فه‌رى خوداى گه‌وره‌یه.
ئامۆژگارى سێیه‌م :
جلى سپى له‌به‌ر مه‌كه هه‌روه‌ك
هه‌ندێك له‌ئافره‌تان له‌به‌رى ده‌كه‌ن چونكه جوان
له‌شت داناپۆشێت به‌ڵكو ته‌نكه‌و له‌شت به دیار ده‌كه‌وێت.
ئامۆژگارى چواره‌م :
خۆت دابپۆشه وه‌ك ئه‌وه‌ى خودا
ئه‌مرت پێده‌كات جلى ته‌سك و سه‌ره‌نج رِاكێش له‌به‌ر مه‌كه بۆئه‌وه‌ى به‌رزو نزمى
له‌شت به‌دیار نه‌كه‌وێت وببێته مایه‌ى گوناهبار بونى پیاوان.
ئامۆژگارى پێنجه‌م :
خۆت بپارێزه له قه‌له‌بالغى ته‌واف تاكو نه‌كه‌ویته ناو گوناهه‌وه یاخود ببیته
هۆى گوناه وه‌هه‌روه‌ها خوت بپارێزه له‌تێكه‌ڵ بوونى پیاو به‌مه‌به‌ستى ماچ كردنى
(به‌ردى ره‌ش) له‌كاتى حه‌ج وعومره بۆ سونه‌تێك گوناهێكى گه‌وره ئه‌نجام مه‌ده
چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆى درانى شمه‌ك یاخود به‌دیاركه‌وتنى سه‌ر،به‌لكو ببه
به‌ئافره‌تێكى به‌شه‌رم حه‌یا.
ئامۆژگارى شه‌شه‌م :
خۆت بپارێزه له‌غاردان یان گورگه
لۆقه له‌كاتى ته‌واف یان سه‌فاو مه‌روه ئه‌مه بۆئافره‌تان قه‌ده‌غه‌یه،به‌ڵكو
ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ته به‌پیاوان.
ئامۆژگارى حه‌وته‌م :
ده‌نگت به‌رز نه‌كه‌یته‌وه له‌كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى تر یان
پیاوه‌كه‌ت له‌مزگه‌وت یان له‌رِێگاكان یان له‌ناو خێمه‌كان ئه‌مانه گشتى نابێت
رِووبدات له‌ئافره‌تى موسوڵمان.
ئامۆژگارى هه‌شته‌م :
نه‌بیت به‌سه‌رچاوه‌ى فه‌ساد به‌هۆى نه‌رمى ده‌نگ وقسه‌ى سه‌رنج رِاكێش یاخود
سه‌رنجى پیاوى بێگانه رِابكێشى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌مانه هه‌مووى
حه‌رامن به‌تایبه‌تى له‌كاتى ئه‌نجام دانى حه‌ج وعومره.
ئامۆژگارى نۆیه‌م :
كاتى خۆت زۆر به‌فیرۆ مه‌ده
به‌گه‌ران له‌ناو شوێنه گشتیه‌كان به‌مه‌به‌ستى كرِینى شتومه‌ك و هه‌دیه به‌مانه
چه‌ندین كات له‌ده‌ست خۆت ئه‌ده‌یت هه‌وڵ بده زۆر عیباده‌ت ئه‌نجام بده‌ى.
ئامۆژگارى ده‌یه‌م وكۆتاى :
خوشكى موسوڵمان ئه‌م ئامۆژگایه زۆر گرینگه،ئه‌گه‌ر تۆ حه‌ج یان عومره‌ت ئه‌نجام
داهه‌روه‌ك ئیسلام دایناوه،مانه‌وه‌ت له‌ماڵ و پاراستنى شه‌ره‌فى خۆت وخۆپاراستن
له‌شه‌رى خه‌ڵك،باشتره له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ى حه‌ج یان عومره‌یه‌كى تر.
ئامۆژگارى ته‌ندروستى بۆ حاجیانى به‌رِێز
كۆمپانیا داخوازى به‌رده‌وامى له‌ش
ساغى و ته‌ندروستى باش بۆ گشت گه‌شتیاره‌كان ( حاجیان و عومره‌كاران ) ده‌كات له‌گه‌شته‌كه‌یان
دا. گه‌شتى نزاكارى بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌وامى تێپه‌ربوونى رۆژانى نزا تۆش له‌وپه‌رى
له‌ش ساغى دابیت وه‌هه‌روه‌ها داواكارین به‌دواى چه‌ند رینمایه‌ك وئامۆژگاریه‌ك بكه‌ون
كه ده‌بێته هۆى باشترین له‌ش ساغى. *پـێـش ســه‌فـه‌ر كـردن:
١- له‌كاتى برِیاردان به‌ده‌ست پىَ كردنى گه‌شته‌كه ده‌ست به‌خواردنى حه‌بى دژى (الحمه
الشكوكیه) واته تاى گومان لیكراو بكه بۆ پاراستنى ژیانى خۆت له مه‌ترسى (وه‌له‌هه‌ر
بنكه‌یه‌كى پزیشكى كه‌لێوه‌ى نزیكه له‌هه‌رێمى كوردستان ) ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
٢- روكنى حه‌ج له‌م ساله‌دا نزیكه له‌وه‌رزى زستان بۆیه جل وبه‌رگى زستانه ڵه‌گه‌ڵ
خۆتدا ببه وه‌خۆت توشى ساردى مه‌كه له‌كاتى گه‌شته‌كه‌دا.
٣- پاك وخاوینى له‌باوه‌رِه‌وه‌یه،له‌هه‌موو شتێك بیكه به‌هاوسه‌نگى كاره‌كانت،
له‌خواردن وجل وبه‌رگ و خواردنه‌وه‌ت خواردن نه‌خویت له‌ده‌ره‌وه ته‌نها له‌شوینى
پاك وخاوین نه‌بێت.
٤- دوور بكه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى توشى په‌سیو هاتوونه واته (هه‌ڵامه‌ت) تاكو تۆش
توش نه‌بیت وه ئه‌گه‌ر توش بویت سستى نه‌كه‌یت له‌وه‌رگرتنى ده‌رمانى پێویست له‌نێردراوه‌ى
پزیشكى (بعثه الطبیه)
٥- ئه‌گه‌ر له‌وكه‌سانه‌ى كه‌به‌به‌رده‌وامى حه‌بى نه‌خۆشیه‌كانى سوكه‌رى یان پاله‌په‌ستۆى
خوێن به‌كاردێنى له‌كاتى گه‌شته‌كه‌ش به‌رده‌وامبه وه رِێنماییه‌كانى پزیشكى به‌كاربێنه
ده‌رمانى پێویست به‌ره له‌گه‌ڵ خۆت.
* رِۆژانـى حــه‌ج:
١- له‌هه‌موو شتێك مام ناوه‌ندى به باشترین كار هه‌ڵبژاردنى مام ناوه‌ندی یه، زۆر
خۆت ماندوو مه‌كه، خۆت مه‌خه مه‌ترسیه‌وه ، به‌بیانۆى ئه‌وه‌ى پاداشتى زۆر یان
خێرى زۆرت ده‌ست كه‌وێت.
٢- خواردن نه‌خویت ته‌نها له‌چێشتخانه پاك وخاوینه‌كان نه‌بێت،خواردنى سه‌ر
رِێگاكان مه‌خۆ.
٣- زۆر گۆشت مه‌خۆ ،چونكه پێش نیار كراوه زۆربه‌ى ئیسهالى له‌ئه‌نجامى خواردنى
گۆشته زۆر هه‌وڵ بده میوه‌جات بخۆ،وه‌زیاتر له‌پێویستى خۆت خواردن مه‌خۆ هه‌ركاتىَ
توشى ئیسهالى بووى برِۆ بۆبنكه‌ى ته‌ندروستى یان نێردراوانى پزیشكى حاجیانى
كوردستان.
٤- ئه‌گه‌ر ئاوهه‌وا گه‌رم بوو وه‌زۆر ئاره‌قه‌شت كرد خوىَ زۆر به‌كاربێنه له‌خواردنتدا،یاخود
حه‌ب هه‌یه رێژه‌ى خوىَ له‌له‌شت زیاد ده‌كات بیخۆ.
٥- ئه‌گه‌ر توشى هه‌لاَمه‌ت هاتیت زوو خۆت چاره‌سه‌ر بكه،ئه‌گه‌ر تاكه‌ت به‌رز
بۆوه له‌شوینى حه‌وانه‌ووى خۆت ده‌رمه‌چوو،رۆژێك یان دووان تاكو زیاد نه‌كات
یاخوود ئه‌گه‌ر توشى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناسه و ئیلتهاباتى سییه‌كان و ئه‌ونه‌خۆشیانه‌ى
له‌رِێگاى ئیسهالى توشت ده‌بێت ئه‌گه‌ر خودانه‌كات توشى هاتیت به‌زووترین كات سه‌ردانى
نیردراوانى پزیشكى بكه.
٦- شه‌ربه‌تى لیمۆ وشه‌ربه‌تى پرتقال زۆر بخۆره‌وه چونكه‌چه‌ندین ڤیتامینت پێ ده‌به‌خشێت
له‌م كاتانه‌دا.
٧- ئاینى ئیسلام ئاینێكى ئاسانكاریه نه‌ك گران كردنى كاره‌كان ،بۆیه خۆت زۆر
ماندوومه‌كه به‌به‌سه‌ركه‌وتنى شوێنى به‌رزوو یان زۆر رِۆیشتن یان خۆت توشى لێدانى
تیشكى خۆر بكه‌ى،وابزانیت ئه‌مانه پاداشتى زۆرت بۆ وه‌ده‌ست ده‌هێنن،خوداى په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رموێت (ولا تلقوا بڕیدیكم إلى التهلكه) (البقره/١٩٥) واته به‌ده‌ستى خۆت
خۆت توشى هیلاكى مه‌كه،وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (لایكلف الله نفسا إلا وسعها) (البقره/٢٨٦)
واته په‌روه‌ردگار زیاد له‌سه‌نگى لاشه‌ى خۆت له‌سه‌رت فه‌رز ناكات.
٨- ساردى مه‌كه له‌كاتى توش بونت به‌هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك خۆت نیشانى دكتۆر بده پێش ئه‌وه‌ى
نه‌خۆشیه‌كه‌ت گران بێت واته سه‌خت بێت و زه‌حمه‌ت بێت.
له‌خوداى گه‌وره داواكارین حه‌جتان قبول بێت ،وه‌له‌گوناهه‌كانتان خۆش ببێت، وه‌گه‌شتێكى
خۆش ومانه‌وه‌یه‌كى دڵ خۆش وه‌به‌خۆشى بگه‌رێنه‌وه كوردستان وناو ماڵ مندالتان.