ناوی به‌رێزت

ئیمه‌یڵی به‌رێزت

ده‌رباره‌ی



بابه‌ت

په‌یام




ئه‌رشیفی پرسیاره‌کان

Flowchart: Alternate Process: پ / چۆن خۆت تقلیدى ئیمامى ابو حنیفه‌ ده‌كه‌ى له‌كاتى سه‌فه‌رى حه‌ج و عومره‌ وه‌ چۆن ده‌ست نویژ هه‌ڵده‌گرى ، وه‌له‌به‌ر چى تقلیدى ده‌كه‌ى ؟
وه‌لام / له‌سه‌فه‌رى حه‌ج وعومره‌ دا پیاو ئافره‌ت تێكه‌ڵن ، وه‌ده‌ست پێكه‌وتن رِوده‌دات وه‌له‌م حاله‌ته‌دا ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ ، بۆیه‌ ده‌ست نوێژ به‌تاڵ نابى وه‌ده‌ست له‌ هیچ ئافره‌تێك ناشكى، ده‌رباره‌ى چونیه‌تى هه‌ڵگرتنى ده‌ست نوێژ ئه‌گه‌ر سه‌رت مه‌سح كرد چوار یه‌كى سه‌رت مه‌سح بكه‌ چونكه‌ لاى حه‌نه‌فى واجبه‌، وه‌ئه‌گه‌ر خوێن له‌هه‌ر شوێنێكت هات ده‌بى ده‌ست نوێژ هه‌ڵ بگریه‌وه‌ چونكه‌ به‌تالى ده‌كاته‌وه‌.
  

Flowchart: Alternate Process: پ/ ئایا بۆ ئافره‌ت هه‌یه‌ له‌كاتى بىَ نوێژى (حیظ ) حه‌ب بخوات بۆ ئه‌وه‌ى توشى ئه‌م زه‌حمه‌تیه‌ نه‌بێت ؟
وه‌لام / ئافره‌ت بۆى هه‌یه‌ حه‌ب بخوات بۆئه‌وه‌ى كاره‌كانى بكات وه‌هه‌روه‌ها بۆشى هه‌یه‌ له‌كاتى به‌رِۆژوبوندا حه‌ب بخوات بۆ ئه‌وه‌ى رِۆژه‌كه‌ى لىَ به‌تاڵ نه‌بێته‌وه‌ هه‌روه‌ها بۆى هه‌یه‌ حه‌ب بخوات بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ناسكه‌كانى به‌ته‌واوى جىَ به‌جىَ بكات .
 

 

Flowchart: Alternate Process: پ / ئه‌و که‌سه‌ی به‌فرۆکه‌ سه‌فه‌ر د‌ه‌کات بۆ ماڵی خودا له‌کوێ ئیحرام ده‌به‌ستێ وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان؟
وه‌ڵام / ئه‌گه‌ر له‌پێشدا چوون بۆ شاری مککه‌ ئه‌وا د‌‌ه‌توانی له‌مالی خۆی غوسل بکات ئینجا ئیحرام ببه‌ستێ وه‌ یان له‌فڕۆکه‌خانه‌ وه‌ کاتێ گه‌یشته‌ سه‌ر میقات ئه‌نجا نییه‌ت بێنێ 0 به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوون بۆ مه‌دینه‌ ئه‌وا له‌ ئابار علی ئیحرام ده‌به‌ستێ 0